گۆتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا: مووسڵ رادەستی مالیکی ناکەینهوه.. له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پارێزراو ده‌بین

دهۆك-KDP.info- گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێت، لە دوای رزگارکردنی مووسڵ و ناوچەکانی دیکە لە ژێر دەستی داعش، خەڵکی ناوچەکە پارێزگاری لەخۆیان دەکەن و، هیچ پێیوتسییان به حەشدی شەعبی نییه و رەتی دەکەنه‌وه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ناهێڵن ناوچەکانیان بکەونە ژێر دەستەڵاتی ئەوانه‌وه.
(شێخ مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت)، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی كرده‌وه "بە هیچ شێوەیەک قه‌بووڵی ناکەین مووسڵ جارێکی دیکە بکەویتە ژێر دەستهەڵاتی (مالیکی) تا رێ بە رێکخراوێکی وەك داعش بدات دەست بەسەر مووسڵدا بگیرێته‌وه".
(شێخ مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت)، ئاماژەیشی دا: "ئەو شێخانەی کە هاوکاریی داعش و (نووری مالیکی) و حەشدی شەعبییان كردووه، نووێنەراتیی ئێمە ناکەن؛ هه‌ڵبه‌ت (مالیکی) و حەشدی شەعبی بە هاوکاریی دەستی ناوخۆیی دەیانەوێت فیتنە لەناو پێكهاته‌کانی خەڵکی مووسڵ بنێنه‌وه، دیاره ئەمش قه‌بووڵ ناكرێ.. ئاخر (مالیکی) تاوانی زۆر گەورەی ئەنجام داوە و رادەستکردنی مووسڵ بە داعش و کوشتنی کچان و ژنان و رادەستکردنیان بە دەستی داعش، نموونه‌یه‌كی تاوانه‌كانیه‌تی".
ئامژه به ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌رگری و پارێزگاریكردن له كۆی پێكهاته‌كانی پاڕێزگای نه‌ینه‌وا به‌بێ جیاوازی و ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به لهۆگرتنی ئاواره‌كان، گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گوتیشی: "ئاواتی ئێمە ئەوەیە سەربەخۆییی کوردستان رابگەیێندرێت و کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئەمە مافێکی سروشتیی خەڵکی کوردستانە."
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش پارێزراو ده‌بن.
کاروان باعەدری




