٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (عەلی عەونی)، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەو گۆڕانکارییانەی خوارەوە کران.


(عەلی عەونی)، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری کران، کە بەم شێوەیە دەبێت؛ مەکتەبی ڕێکخستن (رێبوار یەلدا) و ڕێکخراوی جەماوەری و پیشەیی (ساسان عەونی) و (د.چنار سەعد عەبدوڵڵا) مەکتەبی دیراسات و لقی 2 (ئەحمەد کانی) و (سەربەست تروانشی) لقی یه‌ك و (عەلی حوسێن) بۆ مەکتەبی پێوەندییە نیشتمانییەکان  و لقی 3 (د. محەمەد خورشید) و لقی 8 (عەلی تەتەر) و لقی 16 (بلند ئیبراھیم) و لقی 18 (عومەر ئورەیی) و لقی 9 (سەباح بەیتوڵڵا) و لقی10 (عەلی عەونی) و لقی 20 (مەحموود ئیزدین) و لقی23 (کرمانج عەبدوڵڵا) و لقی 24 (ھیوا ئەحمەد) و لقی 26 (حەسەن حەدۆ) .
گوتیشی کە (عەرەفات کەرەم) بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق  و، (خەسرۆ گۆران) بۆ مەکتەبی ھەڵبژاردنەکان و (مەسعوود ساڵەیی) بۆ مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون.

(عەلی عەونی) دەشڵێ، گۆڕانکاری لە لقەکانی سنووری ھەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی دەکەوێتە قۆناخی داھاتووەوە.

ئاماژەیشی دا: پڕۆژەیەک ئامادە کراوە بۆ سیستەمی کاری پارتایەتی و چاکسازیی ھەندێک دەزگا و بەھێزکردنی ھەندێکی دیکە، ئەو پڕۆژەیە ئامادەیە و دواتر کاری لەسەر دەکرێت، لقەکانیش وەکو خۆیان دەمێننەوە و ھیچیان کەم ناکرێنەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار