٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژاپۆن ١٠٠ ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

 

تۆكیۆ-KDP.info- حكوومەتی ژاپۆن بڕیاری داوە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار وەك قەرز بداتە عێراق. ئەو قەرزەیش وەك حكوومەتی تۆكیۆ بڵاوی كردەوە، پشتیوانیكردنی عێراقە لە ڕووی دابینكردنی هاوكارییە مرۆییەكان و هەروەها بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە تیرۆر.

 

لە بەیاننامەیەكدا كە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق بڵاوی كردەوە و سایتی میترۆ گواستییەوە، تۆكیۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی ئەو قەرزە بۆ ئەوەی لەپاڵ هاوكارییە مرۆییەكان، لە پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووریی وڵاتیشدا خەرج بكرێت.

جێی باسە، مانگی ڕابردوو حكوومەتی ژاپۆن ڕەزامەندیی نیشان دا بۆ پێدانی ٢٤٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق بە مەبەستی بونیادنانەوەی تۆڕەكانی كارەبا و ژێرخانی ئابووری.

هەواڵی پەیوەندیدار