ئه‌ردۆغان له‌گەڵ ترامپدا باسی پەکەکە و پەیەدە و گرووپی گولەنی کردووە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکكۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا (دۆناڵد ترا‌مپ)، ئاماژه‌ی به گرینگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان- په‌كه‌كه كرد و، باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌مەریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ستی كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان (ئه‌ردۆغان) و (ترا‌مپ) له كه‌شێکی زۆر ئه‌رێنیی و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چووه و نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاندووە، تێیدا جه‌خت كراوەته‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی و هاریكاری. هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئارامی داماڵدراو له تیرۆر، قه‌یرانی په‌نابه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خراوه‌تە به‌ر باس.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاماژه‌ی داوە كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌وپێش بچن و، هاریكاریی نزیكتریان هه‌بێت له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا.
سه‌رۆکكۆماری توركیایش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ (ترا‌مپ) خواستووە له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا. هاوكات باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ـی ته‌ممووز كردووە و، ئاماژه‌ی داوە كه چاوه‌ڕوانن ئه‌مەریكا له قۆناغی نوێ‌دا له پاڵ توركیا بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی (فەتحوڵڵا گولەن)ـدا.
(ئه‌ردۆغان) باسیشی له گرینگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی په‌كه‌كه كردووە و، به‌پێویستی زانیوە ئه‌مەریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕا بوون له پێكه‌وه كاركردن له ئه‌لباب و ره‌ققە، هه‌روه‌ها باسیان له‌و هه‌نگاوانه كرد كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاریی ئابووریی نێوان توركیا-ئه‌مەریكا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سیی ئای ئه‌ی(مایك پۆمپیۆ) له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی توركیا ده‌كات. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورك ده‌كات سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده و (فەتحوڵڵا گولەن).
سه‌رۆکكۆماری توركیا (رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان) و سه‌رۆكی ئه‌مەریكا (دۆناڵد ترا‌مپ) هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌دا كۆ ببنه‌وه.




