٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، لە رۆژئاوای شنگال گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە‌ كە نزیكەی 6 تەرمی تێدایە.

عەمید (سمێ بۆسەلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئاگادار كراینەوە لەبارەی بوونی گۆڕێكی بەكۆمەڵ، دەستبەجێ گەییشتینە ئەو شوێنە و لە رۆژئاوای شارۆچكەی شنگال‌ كە زۆر نزیكە لە شنگال، گۆڕێكی تری بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە پێشبینی دەكرێت تەرمی نزیكەی شەش كەسی تێدا بێت".

(بۆسەلی) گوتیشی: "بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی كە كراوە، زۆربەی كەسەكان كە كۆمەڵكوژ كراون، پیاون، بەمەیش كۆی گشتیی گۆڕەبەكۆمەلەكان دەبێتە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ لە میحوەری شنگال كە تاوەكو ئێستا دۆزراونەتەوە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار