پارتی، بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسگهلێكەوە کۆ بووەوە

هەولێر-KDP.info- وەک بڕیار بوو، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی)، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ تاوتووکردنی پرسگهلێكی گرینگ کۆ بووەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی تێیدا بەشدارن و، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دکەکات.
وەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی(ئاراس حەسۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، دەمێک بوو بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، کە تێیدا ھەندێک پرسی وەک گۆڕانکاریی نێوخۆیی و پێوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکوومەت و پڕۆژەی (سەرۆک بارزانی) بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەخرێنە ڕوو.
(د. ئاراس) لە درێژەدا گوتی، پێشتریش ئێمە تەئکیدمان لە دوو شت کردبووەوە؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو پڕۆژەیەی (سەرۆک بارزانی) پێشکەشی لایەنەکانی کردبوو. پارتییش پڕۆژەیەکی بۆ گۆڕانکاری نێوخۆیی ھەیە، کە لە دوای کۆنگرەوە نەکراوە.
بڵند ئیبراھیم




