٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، ٢٥٠٠ پارسێل خۆراكی وشكی لە نزیك نەینەوا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  رەوشی خێزانەكای ناوچە تازەئازادكراوەكانی نەینەوا و دەوروبەری لە  بارودۆخێكی ناجێرگیردایە و كەمترین خواردەمەنی و پێداویستیی رۆژانەیان بە دەست دەكەوێت.

رێكەوتی ٦/٢/٢٠١٧ تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیغاسەی ئیسلامیی جیهانی لە هەڵمەتێكی بێوێنەدا هاوكاریی خۆراكییان گەیاندە ٢٥٠٠ خێزانی شارەدێی نەمروود كە پێداویستیی خۆراكیی رۆژانەی ئاوارەكانی دابین كرد.

شارەدێی نەمروود دەكەوێتە سنووری جیۆگرافیای پارێزگای نەینەوا و لە ناوچە تازەئازادكراوەكانە كە دانیشتووانەكەی بە هۆی كەمیی خۆراك و پێداویستییەوە تووشی زۆر گرفت و كێشە هاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار