سمێ بۆسهڵی: هەندێ لە رەوتی نێو شیعە پەکەکە لە دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن

شنگال-KDP.info- جێگری بەرپرسی فەرماندەی شنگال دەڵێ، ھەندێک لە رەوتی نێو شیعەکان لە بەغدا, پەکەکە لە دژی ھەرێمی کوردستان بەکار دەھێنن، چونکە دەزانن کە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ لە پێشکەوتندایە.
جێگری بەرپرسی فەرماندەی شنگال عەمید (سمێ بۆسهڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پەکەکە تا ئێسستا لە شنگال ماوە و نەکشاوەتەوە، ئهمه سەرەڕای ئەوەی کۆنسووڵی ئەمەریکا و یوئێن و ھەرێمی کوردستان و خەڵکی شنگالیش داوایان کردووە شنگال چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان نیازیان نییە بڕۆن، چونکە دەیانەوێ کێشە بنێنەوە، ئەگەرنا ھیچ کارێکیان لە شنگال نەماوە تا لێی بمێننەوە.''
(سمێ بۆسهڵی) جهخت دهكاتهوه، ''پەکەکە نیازی وایه کێشە دروست بکات، راسته كه کاتێک ھاتن بۆ شنگال ئەوکات داعش ھەبوو، بەڵام ئێستا ھیچ کارێکیان نەماوە و ھێزی پێشمەرگە ناوچەکە دەپارێزێت، بۆیە بوونی ئەوان تەنیا بۆ دروستکردنی کێشەیە.''
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونی دهكاتەوە، ''مانەوەی پەکەکە لە شنگال بە ھاوکاریی بەغدایە، چونکە ھەندێک رەوتی نێو شیعەکان پەکەکە بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی شەڕی ھەرێمی کوردستانی پێبکەن، چونکە دەزانن ھەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ پێشکەوتنی بەرچاوتری هەیە، بۆیە دەیانەوێ لەرێگەی بەکارھێنانی پەکەکە کێشە بۆ هەرێم بنێنەوە.
بڵند ئیبراھیم




