٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمرۆ ڕێگای ١٢٠ مەتریی خێرای ھەولێر دەكرێـتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەی شەقامی (١٢٠) مەتریی ھەولێر دەكاتەوە، كە بە درێژترین شەقامی ھەولێر دادەنرێت.

ئەمرۆ لە ڕێوڕەسمێكدا ڕێگای ١٢٠مەتریی شاری ھەولێر لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دەكرێتەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی ھەرێمی كوردستان و، دەبێتە درێژترین و خێراترین شەقامی ھەولێر و ئاسانكاریی زۆر بۆ كەمكردنەوەی ترافیكی نێو شار دەكات.

جێگای ئاماژەیە، درێژیی شەقامەكە ( ٣٨ )كیلومەترە، بەپێی پڕۆژەكەیش بەشێكی زۆری كێشەكانی ھاتوچۆی ھەولێر چارە دەكات. بەھۆی ئەو شەقامەوە، رێگای سەرەكیی ھەولێر-كۆیە بە شەقامی سەرەكیی ھەولێر-شەقڵاوەوە گرێ دەدرێت.

ھاوكات، دیزانی دروستكردنی شەقامی (١٢٠) مەتریی خێرا، لە ساڵی (٢٠٠٧) تەواو بووە، ئۆتۆمبێلەكان دەتوانن بە خێرایی (١٠٠) مەتر لە سەعاتێكدا بەسەر ئەو شەقامەدا بڕۆن كە ھیچ  پێچكردنەوەیەكی تێدا نییە و، گشت پێچكردنەوە و لادانەكان لە رێگەی بەرزەپرد و پردی لادانەوە چارە كراون، بۆیە لە داهاتوودا دەبێتە یەكێك لە باشترین شەقامەكانی كوردستان.

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار