پسپۆڕێکی ئابووری پێشبینی دەکات نرخی نه‌وت بەرز ببێتەوە

هەولێر-KDP.info- (د. سه‌باح خۆشناو) کە پسپۆڕی بواری ئابوورییە، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كات له بازاڕه‌كانی جیهاندا و ده‌ڵێ، به‌هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه، لاسه‌نگیی هێز له ڕووی ئابوورییه‌وه دورست ده‌بێت و، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانیشدا ده‌شكێته‌وه.
ئەو پسپۆڕەی بواری ئابووری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئێران هێزێكی زۆری ئابووری هه‌یه له ناوچه‌كهدا، به‌تایبه‌تی له ڕووی هاورده‌كردنی نه‌وتدا، ئینجا سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن (دۆنالد ترا‌مپ) سه‌رۆكی نوێی ئه‌مەریكاوە، کە پاشخانێكی ئابووری هه‌یه و بزنسمانه، كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت. هەڵبەت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران هاورده‌كردنی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وا له بازاڕه‌كانی جیهاندا خستنه‌ڕووی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه و له‌وانه‌یه قه‌یرانێكیش ناوچه‌كه بگرێته‌وه له ڕووی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕدا."
(د. سه‌باح خۆشناو) باوەڕی وایە، بە سەپاندنی سازای زیاتر بەسەر ئێران‌دا، له ڕووی ئابوورییه‌وه و لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهاندا لاسه‌نگیی هێز دروست ده‌بێت، گوتیشی "پێشبینی ده‌كه‌م لەو نێوەدا هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بێت.. چونکە داهاتی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان لە نه‌وته، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخەکەیشی، داهاتی هه‌رێمی كوردستانیش زیاد ده‌بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌ه‌وه ئه‌گه‌ر به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مەریكاوه نزم بێته‌وه، نرخی كه‌لوپه‌لی ئێرانییش له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دابه‌زین ده‌بێت، هەڵبەت ده‌رهاویشته‌ی تریشی ده‌بێت."
قائید میرۆ




