به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی تایبه‌تی ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی كوژرا

هه‌ولێر-KDP.info- به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆسه‌ر فڕگه‌ی شاری مووسڵ، به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی تایبه‌تی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) كوژرا و، تیرۆریستانی داعش‌یش بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان راگه‌یاند.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌ی شه‌ممه‌یه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕگه‌ی مووسڵ، كه‌تیبه‌ی پاسه‌وانانی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) كراوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه به‌رپرسی كه‌تیبه‌كه كوژراوه و زیانی زۆری گیانی و ماددییش به تیرۆریستانی داعش گه‌یشتووه.''
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی "كه‌تیبه‌كه‌ی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) ئه‌ركی پاراستنی فڕگه‌ی مووسڵی پێ سپێردراوه. به‌م هۆیه‌شه‌وه تیرۆریستان بڕیاریان داوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت له ناوچه‌ی فڕگه‌ی شاری مووسڵ.''
قائید میرۆ




