میرانی: ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیدا بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان خسته به‌ر باسه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیدا گفتوگۆمان ڕاشكاوانه بوو، بڕیار درا دوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێك بێن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكات. گوتیشی، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نشیتمانیدا راشكاوانه گفتوگۆمان كرد و ئه‌وانیش به باشی گوێیان لێ گرتین.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و تێیدا (فازڵ میرانی) ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌باره‌ی سازشی نیشتیمانی ئه‌نجام درا، گفتوگۆكان برایانه بوو، گه‌یشتین به‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی سیاسی و حكوومی پێك بێبین، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به هاوبه‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیدا بكات. قسه‌مان له‌سه‌ر فیدراڵییه‌ت یان كۆنفیدراڵی كرد.
هه‌روه‌ها باسی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان كرد، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستپێكێكی باشه كه ئێمه به‌بێ شه‌رم باسمان له پرسی جیابوونه‌وه بڕیاردان له مافی چاره‌نووس كرد و، ئه‌وانیش پێچه‌وانه‌ی پێشوو، به باشی گوێیان بۆ گرتین.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا هه‌روه‌ها گوتی، ''پێكهاته‌كان گوزارشتیان له ڕای خۆیان كرد، گه‌یشتین به‌وه‌ی دوو لیژنه دروست بكه‌ینه‌وه و شاندی خۆمان بۆ به‌غدا بنێرین. هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێته نێو شانده‌كه‌وه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ برایانی به‌غدا ئه‌م پرسه تاوتوو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه و گفتوگۆكان هه‌م نه‌فه‌سی درێژ و هه‌میش كاتی ده‌وێ.''
(میرانی) جه‌ختی كرده‌وه ''ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه و به هاوبه‌شی عێراقمان دروست كرده‌وه، بۆیه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بیر له چاره‌نووسی خۆمان بكه‌ین و لێره بمێنینه‌وه یاخوود جیا ببینه‌وه.''
هاوكات (عه‌لی عه‌لاق) هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند، ''پرسی چاره‌ی نیشتیمانیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا خسته به‌ر باسه‌وه، گفتوگۆكانمان برایانه بوو و، هه‌وڵمان بۆ چاره‌ی ئه‌و دۆخه‌یه كه عێراق تێیدا ده‌ژی و، خواستمان ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی چاره‌ی نیشتیمانی له گفتوگۆی جیددیدا بخه‌ینه به‌ر باسه‌وه.''
راشیگه‌یاند، دیاره هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی پڕۆژه‌ی هه‌یه و پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه، خاڵه ناكۆكه‌كانی خستووه‌ته ڕوو. ئینجا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌ی دیكه هه‌بوون، به هه‌موومان داهاتوویێكی ابشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێنین.''
شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی (عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دواتر لایه‌نه سیاسییه كوردستاندا كۆبوونه‌وه.






