٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو منداڵی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەڕێوبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار کران. دەشڵێ، تا ئێستا توانراوە ٢٩٠٠ کوردی ئێزدی لە دەستی داعشدا رزگار بکرێن.

(خەیری بۆزانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، بە هەوڵی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان هاوکاری دەکات، توانرا دوو منداڵی دیکەی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار بکرێن.

تەمەنی یەکێک له‌ منداڵه‌كان پێنج ساڵانە و ئەوی دیکەش  نۆ ساڵانە و خەڵکی گوندی کۆچۆی سەر بە قەزای شنگالن.

(خەیرۆ بۆزانی) گوتی، بە هەوڵی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، تا ئێستا  ٢ ھەزار و ٩٠٠ کەس رزگار کراون و زیاتر لە ٣ ھەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون.

وه‌ك (بۆزانی) ئاماژەی دا، لەوەتەی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە، سوپای عێراق یەک کوردی ئێزدی رزگار نەکردووە و هیچ هاوکارییەکیشی نەکردوون.


بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار