له كۆنگره‌كه‌ی دهۆكدا، جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی مووسڵدا كرایه‌وه

دهۆك-KDP.info- به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری (سه‌رۆك بارزانی) و به‌رپرسانی ئیداری و حزبی هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وا، كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی ره‌وشی نه‌ینه‌وا دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه چوو و تێیدا، باس له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای شه‌ڕی داعش له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منییه‌وه كرا.
له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆشه‌ممه له شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو، (شێخ محێدین مزووری) په‌یڤی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی پێشكه‌ش كرد و تێیدا دوپاتی كرده‌وه، كه مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه، تا هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان؛ هه‌روه‌ها دوای ده‌ركردنی تیرۆریستانی داعش، ڕه‌وشی شار بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی و، هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه ئیداره‌ی پارێزگاكه به‌ڕێوه ببه‌ن.
دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاری نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی زانكۆی مووسڵ و نوێنه‌ری هۆزه‌كان و هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا گوته‌یان پێكه‌ش كرد و جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی، پێویسته كار بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له مووسڵ بكرێت و ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی هاتنی داعشه‌وه دروست بووه پڕ بكرێته‌وه.
له گوتاره‌كاندا هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپات كرایه‌وه، كه ده‌بێت كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕووی مرۆیی و ئه‌منی و سیاسییه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵك ناوچه‌كه بگونجێندرێت تا وه‌ك پێش هاتنی هێرشی تیرۆریستانی داعش، بتوانن پێكه‌وه بژین.
قائید میرۆ




