عەمار ئەلحەکیم و شاندی یاوەری گەیشتنە هەولێر

هەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٤-٢-٢٠١٧ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بڕیاره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، (ئه‌لحه‌كیم) له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عیراق بوونه‌ته‌وه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه، بخاته به‌ر باس و گفتوگۆ.




