ئهلحهكیم به پڕۆژهوه دێته ههولێر.. لەگەڵ حزبەكان و حکوومەتی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە

ههولێر-KDP.info- شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی (عەممار ئهلحەکیم)، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و، بریارە لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆ بکات، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش باس لە ناوەرۆکی گفتوگۆکان دەکات.
ئەمڕۆ (4\2\2017)، شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی (عەممار ئهلحەکیم) سەردانی هەولێر دهکەن و، وهها بڕیاره بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی ههرێمی کوردستاندا کۆ ببنەوە، دواتر لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆ ببنەوە.
(د.فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەکرێت، گفتوگۆکان کراوەن، بەڵام ئەوان بەرنامەیەکیان هەیە ئەویش پرۆژەی (بهرژهوهندییهكانی پێکهاتەکانی عێراق)، کە بڕیارە لەگەڵ حزبەکاندا باسی بکەن، دواتر پرسی ئازادکردنەوەی مووسڵ و دوای مووسڵ دەخرێتە باسەوە. ههڵبهت هاوپەیمانیی نیشتیمانی لەگەڵ تیمی حکوومەتیش کۆ دەبێتەوە، لەوێ ئەگەر هەیە باسی پرسی حکوومەت بکرێت، بەتایبەت پرسی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسه کێشە لەسەرەکانەوە.''
بەپێی زانیاریی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندەکە دەیەوێت بۆچوونی حزبەکان لەسەر پرۆژەکەی (عەممار ئهلحەکیم) وەربگرێ کە بریارە لە داهاتوودا بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی لە عێراق بیخاتە ڕوو.
كارزان سهباح ههورامی




