ئهحمهد تورك: ناکرێت ئاشتی و دیالۆگ وەلا بنرێت

ههولێر-KDP.info- پاش ئازادكردنی به مهرج، (ئهحمهد تورك) به ڕۆژنامهوانانی ڕاگهیاند، یەک بژاردەمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەویش دیالۆگ و گفتوگۆیە بەیەکەوە.
دوای ئەوەی به تۆمهتی تێوهگلان له دۆسیەی تیرۆردا و لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ماردین (ئەحمەد تورک) دەستبەسەر کرابوو، بە بڕیاری مەرجی دادوەری و قەدەغەکردنی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات، دادگای ئێشکگری سزاکانی ماردین بڕیاری گواستنەوەی دا و ئەویش گهڕایهوه ماڵەكهی.
دوای ئازادکردنی لە گرتووخانەی جۆری تی ئەلعەز، (ئەحمەد تورک) چووەوە ماڵەکەی لە گەڕەکی 13ی ئاداری شارۆچکەی ئارتوکڵوی پارێزگای ماردین.
(ئەحمەد تورک) لەلایەن کەسوکارییەوە پێشوازی لێ کرا و، لە لێدوانێکیشیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە ناکرێت ئاشتی و دیالۆگ وەلاوە بنرێت.
(ئەحمەد تورک) بە پێویستی زانی وڵاتەکە لە کردە توندوتیژییەکان رزگار بکرێت و، گوتی: "ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی گشتیمان، هاوڕی پەرلەمانتارەکانمان و سەرۆک شارەوانییەکانمان لە زینداندان. هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا عەقڵیەتی هاوبەش دەرکەوێت. کاریگەریی باشیان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. ئێمە دەزانین یەک بژاردەمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەویش دیالۆگ و گفتوگۆیە بەیەکەوە. پێویستە ئەم بژاردەیە بە گونجاوترین شێوە بەکار بهێنین".
سهرچاوه-ئانادۆڵو




