٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌عاتی سفر بۆ رزگارکردنی تەلەعفەر دانراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی ده‌ڵێت، سه‌عاتی سفر بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی تەلەعفەر دانراوە و، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و ھاوپەیمانان بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن.

(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''کاتێک (ھادی عامری) فەرماندەی حەشدی شەعبی سەردانی شنگالی کردووە، رێککەوتن کراوە بۆ ئازادکردنی تەلەعفەر، بۆ ئەوەی پرۆسەکە دەست پێبکات.''

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (حەسەن خەلۆ)، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، ھەر یەکە لە ھێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و ھاوپەیمانان بەشداری لە پرۆسەی رزگارکردنی تەلەعفەردا دەکەن.
گوتیشی، ئامادەکاری کراوە و سه‌عاتی سفر دیاری کراوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە دەست پێبکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار