كامیران حاجۆ: ئه‌نه‌كه‌سه كار بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى كورد ده‌كات له حكوومه‌تى ئینتیقالى و ده‌ستوورى نوێ‌دا

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه رایده‌گه‌ینێت، كۆنگره‌ى جنێف بۆ 20ـى ئه‌م مانگه دواخراوه، ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له جنێڤى ئه‌مجاره كار بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى كورد ده‌كات له حكوومه‌تى ئینتیقالى و ده‌ستوورى نوێ .
(كامیران حاجۆ) به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "بڕیار بوو حه‌وتى ئه‌م مانگه كۆنگره‌ى جنێف به‌رێوه بچێت به‌ڵام بۆ 20ـى مانگ دواخراوه. دوێنێیش ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى سووریا له ئانكارا بوو بۆ ئاماده‌كارى و دروستكردنى شاندى جنێف، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین تا بزانین له‌و شانده‌دا به‌شداریی كورد له چ ئاستێكدا ده‌بێت."
به‌گوته‌ی(كامیران حاجۆ)، ئه‌نه‌كه‌سه خه‌ریكه خۆی بۆ كۆنفڕانسه‌كه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژی سووریا ئاماده ده‌كات و، ده‌ڵێ ''ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له كۆنگره‌كه‌ی جنێفدا به نوێنه‌رایه‌تیێكی شایسته‌وه به‌شدار بێ''، گوتیشی ''كۆنگره‌ى ئه‌مجاره پێده‌چێت به‌رفراوان بێت، پرسى گرینگ هه‌ن تێیدا یه‌كلا ببنه‌وه، ماف و پێگه‌ى كورد له پاشه‌ڕۆژى سووریادا چۆن ده‌بێ، جا خه‌باتى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه له حكوومه‌تى ئینتیقالى و ده‌ستوورى نوێ‌دا كورد بگا به مافه‌كانی.''
(كامیران حاجۆ) كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى رۆژئاوایشه ڕوونی كرده‌وه كه، ''له دانوستانه‌كانی كۆنگره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جنێفدا سه‌ره‌تا پرسى ده‌سته‌ى حوكمى ئینتیقالى ده‌خرێته به‌ر باسه‌وه، دواتر نووسینى ده‌ستوور دێته پێشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت دانوستانه‌كان بۆ ئێمه زۆر گرینگه، بۆیه ده‌بێت له ده‌سته‌ی حوكمى ئینیتقالیدا كورد به‌شدار بێت و نوێنه‌رایه‌تیمان به‌گوێره‌ى ژماره‌ى كوردان بێت به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان، هه‌روه‌ها له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریشدا هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه ده‌بێ مافى كورد له‌و ده‌ستوور دیارى بكرێت و چه‌سپاندن."
ده‌شڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ى جنێف گرینك ده‌بێت چونكه هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى سووریا ئه‌نجام بدرێت بێگومان كاریگه‌ریى خۆى له‌سه‌ر ئێمه‌ى كوردیش ده‌بێت، ئه‌مجاره‌ش كۆنگره‌كه باشتره و وادیاره ئه‌نجامی ده‌بێت. به‌ستنی كۆنگره‌كه دواى كۆبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئێران و توركیایه و جارى یه‌كه‌مه هه‌رسێ وڵاتى كاریگه‌ر له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژی سووریا و ڕژێمی دواتره‌وه كۆ ده‌بنه‌وه؛ له‌سه‌ر ئاستى سووریایش لێكتێگه‌یشتن هه‌یه، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام جنێفى ئه‌مجاره جیددیتره له وانی پێشوو و، وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه‌ش پرۆژه‌یه‌كى ده‌ستوورمان هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌نجوومه‌ن په‌سه‌ندى بكه‌ین و له جنێفدا پرۆژه‌ده‌ستوورى خۆمان هه‌بێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




