لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان: پێویسته فیكری داعشی لێ بنه‌بڕ بكرێ.. نه‌مانی داعش ته‌نیا ڕیشتاشین نییه

مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نایشارێته‌وه كه هێشتا داعش له لای چه‌پی مووسڵ چالاكییان هه‌یه و، باوه‌ڕی وایه، تا لای چه‌پی شاره‌كه له ڕووی فیریشه‌وه پاك نه‌كرێته‌وه، شه‌ڕ نه‌كه‌وێته لای ڕاستییه‌وه.
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئازادكردنى ناوچه‌كان پلانى سه‌ربازین، به‌ڵام خۆی پێویسته لاى چه‌پى شارى مووسڵ به‌ته‌واوى خاوێن بكرێته‌وه و ئارامیى بۆ بگه‌ڕێته‌وه و مه‌ترسى تێدا نه‌مێنێت، فه‌رمانگه‌كان بكه‌ونه‌وه كار، پاشان پرۆسه‌ى ئازادكردنى لاى ڕاست ده‌ست پێ بكات، چونكه له مووسڵدا نموونه‌ی گۆكجه‌لیل هه‌یه و ئازاد كراوه، به‌ڵام بینینمان ته‌قینه‌وه دروست بوو. كه‌واته داعش ماون و ته‌نها ریشه‌كانیان تاشیوه و، وه‌كو شانه‌ى نووستوو هه‌رماون. به باوه‌ڕی من كاری گرینگ ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری له لاى چه‌پ به‌رقه‌رار بێ، هزرى داعش له فیكری خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ربكرێت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ده‌بێت له قوتابخانه‌كان به‌و كاره هه‌ستێ، ئینجا كار له‌سه‌ر لای ڕاست بكرێ.''
وه‌ك سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گوتى، بۆ لاى ڕاستى شارى مووسڵیش پڵانێكى تۆكمه ئاماده كراوه، به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى كه‌موكورتییه‌كانى لاى چه‌پ، هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی لاى ڕاست له چنگی تیرۆریستانى داعش به‌رپا ده‌بێ.
نه‌شوان به‌رزنجى




