پرسی پێشمهرگهی ڕۆژ لهگهڵ ئیدارهی ترامپدا دهخرێته بهر باسهوه

ههولێر-KDP.info- تێڕوانینی ئیدارەی نوێی سهرۆكی ئهمهریكا و هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان ئهوهیه، کە هێزێکە دەتوانێت وهك هێزی پیاده هاوکارێكی زۆر باش بێت بۆ داهاتووی ناوچەکە و، ئەندامی سەرکردایەتیی (ئەنەکەسە)ش دهڵێ، ئهم پرسه لهگهڵ بهرپرسانی ئهمهریكادا دهخهنه بهر باسهوه.
(مەرڤان بادینی) چاودێری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''هەموو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە چاوێکی بەرز و ڕێزەوە سەیری پێشمەرگەی ڕۆژ دەکەن، چونکە ئەوان خەباتیان کردووە، ڕێبازێکی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان هەڵبژاردووە، شانبەشانی براکانیان لە باشووری کوردستان لە سەنگەردان، بۆیە خەڵکی ڕۆژئاوا چاوەڕوانن بە خێراترین کات پێشمەرگە دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان ببێت.''
به باوهڕی ئهو چاودێره، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی خواستی زۆری هەیە پێشمەرگە ڕۆژ بتوانن داهاتووی ناوچەکە بپارێزن، هاوکات باس لەوە دەکرێت ئیدارەی تازەی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی (دۆناڵد تڕامپ)، وهك زەرورەت پێشمەرگەی ڕۆژئاوا وەک هێزێکی ئامادە و مەیدانی لە داهاتووی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی هەبێت و ئەرکیان پێ بسپێرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا لە بازنهیەکی فراوان خۆی دەبینێتەوە.
(مەرڤان بادینی) هاوكات دهلێ، گرینگە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، چونکە مەشقی نێودەوڵەتی و لەژێر سەرپەرشتیی کەسانی پسپۆڕی سەربازی مەشقیان پێ کراوە.
(سەعید عومەر) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئەوەشی خستەڕوو، ''بەشێکی زۆری خەڵک ڕۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکەن بۆ چوونە ناو پێشمەرگەی ڕۆژ و، تا ئیستا وەرگرتن و ناونووسینی خەڵک بۆ لەشکری ڕۆژ بەردەوامە."
کارزان سەباح هەورامی- بڵند ئیبراھیم




