هاوكارییه‌كانی درێژه‌یان ده‌بێ.. ئه‌ڵمانیا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، ڕاشیگه‌یاند، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و هاوكارییه مرۆییه‌ی پێشكه‌ش به عیراقی ده‌كه‌ن، پشكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت. هاوكات ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان نیشان دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2-2-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (گێرد موله‌ر) وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و (كلۆدیا رۆس) سه‌رۆكی پارتی سه‌وز و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه سه‌ره‌ڕای بارودۆخێكی سه‌خت، توانیویانه ڕووبه‌ڕووی زۆر كێشه‌ی گه‌وره ببنه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی تیرۆر و قه‌یرانی دارایی و باوه‌شكردنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
شاندی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌شیان به‌رز نرخاند كه به‌م دواییه له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقدا له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌یه و، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌و هاوكارییه مرۆییه‌ی پێشكه‌ش به عیراقی ده‌كه‌ن، پشكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدییه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ‌دا ده‌كه‌ن و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگهای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
(گێرد موله‌ر) جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له كۆنفرانسی داهاتووی هاوكاریی مرۆیی كه له فۆكس ده‌به‌سترێت، ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ده‌ورووژێنن و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌كاریی خۆی بكات.
لای خۆیه‌وه خاتوو (كلۆدیا رۆس) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بێ جیاوازی هاوكاریی هه‌موو لایه‌كیان كردووه و چه‌ند پرسیارێكیشی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی فیدرال بۆ هه‌ولێر كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌م دواییانه هاوكارییه‌كی باشی سه‌ربازی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و به‌غدا هیچ هاوكارییه‌كی مرۆیی پێشكه‌ش نه‌كردووه و، ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی بریندار له سوپای عێراق له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت، داوایشی كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
(نێچیرڤان بارزانی) هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیای كرد كه له كۆنفرانسی هاوكاریی مرۆیی له له‌نده‌ن باسی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ، هیوایشی خواست له داهاتوویشدا به هه‌مان شێوه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پاڵپشتی ده‌نگ و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانیان بن، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و ڕه‌وشی ناوچه‌كه كرد.
لای خۆیه‌وه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئابووری و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ڕه‌وشی ئاواره‌كان و بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی سیاسی له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشكه‌ش كرد كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا بوو. پێشبینیشی كرد له ساڵی 2017 بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان باشتر ببێت و هیوای خواست ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌یه‌وه هاوكار بێت تاكو بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بن.





