هێزێکی هەزار کەسی بۆ شەبەک دروست دەکرێ؛ چاوەڕێی مەشق و راهێنان دەکەن
__2017_02_02_h15m16s49__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- نوێنەری كوردانی شەبەك لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای ئەوەی (سەرۆك بارزانی) بڕیاری دا هەزار كەسی دیكە لە خەڵكی شەبەك و كاكەیی بنووسرێن و فەوجێكی دیكە بۆ شەبەكە دروست بكرێت، ئێستا ناونووسكردنی ئەو هێزە تەواو بووە، چاوەڕێی ئەوەن دەست بە مەشق و راهێنان بكەن.
(سالم شەبەك) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كە نوێنەرایەتیی پێكهاتەی شەبەك دەكات بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''٨٠% خەڵكی شەبەك لەو فەوجە دەبن، ئەوانی دیكەیش كاكەیی دەبن، لەسەر فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هێزێكی هەزار كەسی دروست دەكرێت، بۆ ئەوەیش زۆر سوپاسی (سەرۆك بارزانی) دەكەین، دوای ئەوەی ئەو بڕیارە دەرچوو، دەست بە ناونووسین كرا و ئێستا ناوی ئەو هەزار كەسە تەواو بووە و لیستی ناوەكان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانە كراون، بۆ ئەوەی ناوەكانیان بگەڕێتەوە و دەست بە مەشق و ڕاهێنان بكەن.''
(شهبهك) گوتیشی: ''ئەو فەوجە وەك فەوجەكەی دیكە دوای تەواوكردنی مەشق و ڕاهێنان دەست خەڵكی دەشتی نەینەوا دەپارێزن، ئێستایش زۆرێك لە خەڵكی ماون، داوا دەكەین لە داهاتوویش ئەوانیش ببنە پێشمەرگ و لیوایەك بۆ شەبەك دروست بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە بەرگری لە شوێنەكانی خۆمان بكەین، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەستی تیرۆریستان نەگاتەوە شوێنەكانی ئێمە.''
ڕابین شێروانی




