جوان حەسەن: پێشمەرگە له رووی سهربازییهوه ماددەی ١٤٠ی جێبەجێ کردووە
__2017_02_02_h15m13s55__HK.jpg)
کەرکووک) -KDP.info-جوان حەسەن) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێ، پێشمەرگە لە ڕووی سەربازیغەوە ماددەكەی جێبەجێ كردووە و لە ڕووی ئیدارییشەوە ئهوان خهمی لێ دهخۆن.
(جوان حەسەن)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، هەر هاووڵاتییەكی ئاوارەی كورد و توركمان بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، ئەوا به بڕی ١٠ ملیۆن دینار و پارچەیەك زەوی سوودمەند بێت، ههڵبهت ژمارەیەكی بەرچاو لە خێزانە ئاوارەكانی كەركووك پارەكەیان وەرگرت، بەڵام تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، لەبەر ئەوە داواكاریی هەیە ئەو خانوانەی ئاوارە تێیدا نیشتەجێ بێت، لەسەری تاپۆ بكرێت، ئەویش بەپێی لیستی نووسینگەی ماددەی ١٤ی دەستوور پرسەكە لە ئەنجوومەن دواخرا، تا نووسینگەی ١٤٠ لیستی ناوی ئاوارەكانمان بۆ دەنێرێت، دواتر لەگەڵ شارەوانی كۆ دەبینەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی تاپۆكردنی خانووی ئاوارەكان.''
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژەی دا، هەندێك لە ئاوارەكان زیاتر لە ٢٠٠ مەتری زەوییان كردووە بە خانوو، هەشە كەمتر و هەیشە هەر هیچی نییە، چونكە زەوییەكەی بۆ خانوو بەكار هاتووە، زەویی حكوومەتە لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار دانوستان دەكەین بۆ ئەوەی یاسایەكی ناوخۆیان بۆ دەربكرێت و دەست بە تاپۆكردنی دەكرێت، ئەوەشی هیچی وەرنەگرتووە پارچەیەك زەوی پێدەدرێت.''
(جوان حەسەن) گوتیشی، ''ئێمە وەك لیستی برایەتی، سوورین لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، هەر نووسراوێكیش بێتە ئەنجوومەن پێچەوانەی ماددەكە بێت رەتی دەكەینەوە، هەموو كاتێك گوتوومانە هێزی پێشمەرگە لە ڕووی سەربازییەوە ماددەی ١٤٠ی جێبەجێ كردووە و ئێمەش دەمانەوێ لە ڕووی ئیدارییەوە جێبەجێی بكەین، ئەو هەنگاوەی تاپۆكردنی خانووی ئاوارەكانیش یەكێكە لەو هەوڵانەی ئێمە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ دەستووری عێراق.''
قاید میرۆ




