ئەمەریکا بە فەرمی هۆشداریی دا بە ئێران

ئەتلانتا، ئەمەریکا-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمەریکا(دۆناڵد ترامپ)، تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستی لەلاین ئێرانەە سەرکۆنە کرد و بە گوێنەدان بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف کرد.
(مایکڵ فلین) ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران نوێترین هەنگاوی زنجیرە کردەوە بێزارکەرەکانی ئێران، پشتوانیکردنی حوسییەکانی یەمەنیش هەروا.
گوتیشی، ئیدارەی سەرۆکی پێشوو(باراک ئۆباما) لە وەڵامدانەوەی گونجاو بەرانبەر بە کردەوە ئازاربەخشەکانی ئێراندا شکستی برد.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە، کردەوەکانی ئێران هەڕەشەن بەسەر سەقامگیریی ناوچەکەوە و، وا دەکەن ژیانی ئەمەریکاییەکانیش لە مەترسیدا بێ، زیاتر گوتی، "لەمڕۆوە بە فەرمی هۆشداری دەدەینە ئێران."
وەزیری بەرگریی ئێران(حوسێن دەهقان) گوتبووی، تاقیکردنەوەی مووشەکیی لە لایەن وڵاتەکەیەوە بە هیچ کلۆجێک پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناووکی نییە و دەڵێ "وەک پێشتر گوتوومانە، خێرا و بە وردی بەرنامە ناووکییەکەمان برەو پێدەدەین، لە چوارچێوەی برەودانیش بە سیستمی بەرگریمان جیا لە ئامانج و بەرژەوەندییەکانمان بە دوای هیچ شتێکی دیکەوە نین. ڕێگایش نادەین کەس دەست وەربداتە کاروبارمانەوە."




