ئیتاڵیا ڕۆڵی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت

هه‌ولێر-KDP.info- له دیدریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا ئاستی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیشی دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1-2-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ڕۆبێرتا پینۆتی) وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد كه له سوپاسالار و باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق و كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، (پینۆتی) خۆشحاڵی به سێیه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی كه له دژی تیرۆر كردوویانه و بۆته جێگای ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ پێشمه‌رگه له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریی سه‌ربازی و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كانه‌وه، نیشان دا.
وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا ئاستی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیشی دووپات كرده‌وه. خستنه‌ڕووی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ بنكه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پسپۆڕانی سه‌ربازیی ئیتاڵیا و پێشمه‌رگه و هاوكاریی وڵاته‌كه‌یان له پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵدا و دوورخستنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، به‌شێكی دیكه‌ی ئاخاوتنی (ڕۆبێرتا پینۆتی) بوو.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و حكوومه‌تی ئیتاڵیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌ی له سه‌ره‌تای هێرش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیاشی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كه له تیرۆر، ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت.
(نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌یشی دا به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و بنه‌بڕكردنی تیرۆر ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌یه، به‌ڵام له بواری سیاسی و بواره‌كانی دیكه‌دا تا ئێستا به‌ره‌وپێش چوون وا نه‌بووه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌ربڕی. له‌مباره‌یه‌وه شاندی میوان دڵخۆشیی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست له بواره‌كانی دیكه‌شدا هه‌ماهه‌نگیی هه‌بێت و كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتووكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




