٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا له‌ هەولێره‌.. لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتدا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌م ئێوارەى چوارشه‌ممه‌یه‌، (رۆبێرتا پینۆتی) وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن (كەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت، (فەلاح مستەفا) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەى حکوومەت و (رێزان حەمەساڵح) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا و کۆنسووڵى ئیتاڵیا لە هەرێم پێشوازی لێ كرا.

وا بڕیارە، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە هەولێر لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە، سەردانی راوێژكارە ئیتاڵییەكانیش بكات كە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەكەن.

ئیتاڵیا وڵاتێكی كارای هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعشە و 500 سەرباز و راوێژكاری لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە، لە بەغدا و هەولێریش بنكەی مەشق و راهێنانی هەیە و مەشق بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار