٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵۆ نەجات: حەویجە مەترسییە لەسەر ئەمنیەتی کەرکووک؛ ده‌بێ له‌ ئازادكردنی په‌له‌ بكرێ

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ده‌ڵێت، تیرۆریستانی داعش خۆیان دەخزێننه‌ نێو ئاواره‌كانی حەویجەوه‌ و مانه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ مەترسییە لەسەر ئەمنیەتی کەرکووک.

لیوا (هەڵۆ نەجات) بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، ئازادنەکردنی حەویجە کاریگەری لەسەر ئەمنیەتی کەرکووک هەیە، خۆی دەبوو ئازادکردنەوەی حەویجە پێش مووسڵ بوایە و گوتی: "حەویجە سەرچاوەیەکی خراپی ناردنی تیرۆرە لەلان داعشەوە بۆ کەرکووک؛ داعش خۆی دەخزێنێتە ناو ئاوارەکانەوە بە جۆرێک لە ماوەی رابردوودا زیاد لە 50 کەس لە گرووپی نەقشبەندییەکان کە دواتر پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە، دەستگیر کراون، ئه‌وان لەناو ئاوارەکانی حەویجەدا بوون و بە سەدان کەسی دیکە بە گومانی هه‌بوونی پەیوەندی بە داعشەوە لەناو ئاوارەکان بوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

لیوا (هەڵۆ نەجات) دووپاتی كرده‌وه‌: "مانه‌وه‌ی حەویجە به‌ داگیركراوی، کاریگەریی خراپی لەسەر کەرکووک هەیە و دەبێت لە ئازادکردنەوەی پەلە بکرێت، چونکە هێشتا داعش هێز و چەک و تەقەمەنی و تیرۆریستی لە شارەکە هەیە، هه‌ڵبه‌ت بەهۆی نزیکیی حەویجەوە داعش دەیەوێت زیان بە کەرکووک بگەیەنێت".
ئەوەشی خستەروو، لە ماوەی رابردوودا دزەکردنی گرووپێک بۆ ناو کەرکووک و هێرشەکانی سەر محیوەری پێشمەرگە لە حەویجەوە بوون، پار چوار هێرش لەو شارەوە بۆ كراوه‌ته‌ سه‌ر کەرکووک.

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار