بەهۆی بەفر و دابەزینی پلەی گەرماوه، سلێمانی و هەڵەبجە پشوویان ڕاگهیاند

ههڵهبجه-KDP.info- بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرماوه، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، سبهینێ پێچشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کرا بە پشوو.
بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵەیەی ڕووی لە سنووری پارێزگاری هەڵەبجە كردووە، سبەینێ پێنجشەممە كرا به پشوو. پشووەكە سەرجەم دامودەزگا حكوومی و ناوەندەكانی خوێندن دهگرێتهوه، بهڵام هێزە ئەمنییەكان و خزەمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگاكە ناگرێتەوە.
(عەلی عوسمان) پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت لە راگەیێندراوێكدا دهڵێ "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارینەوە رۆژی پێنجشەممە 2ی شوبات لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە کەرتی پەروەردەشەوە دەوام رادەگیرێت."
هاوكات پارێزگای سلێمانییش لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی راگهیاند، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و دامودەزگا ئەمنییەکان.
هێڤیار هەڵەبجەیی




