٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: پەیەدە و پەکەکە هاوپەیمانیان لەگەڵ عەشیرەتێكدا هه‌یه‌ هاوکاری داعش بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  -KDP.info-نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان (شێخ شامۆ) دەڵێ، پەکەکە و عەشیرەتێک کە هاوکاریی داعشانیان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر داعش، هاوپەیمانیان کردووە.

(شێخ شامۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "عەشیرەتی (ئەلمتیوتی)کە زۆرینەیان هاوکاریی داعشیان کرد، ئیستا هاوپەیمانییان لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە گرێ داوە، لە دەوروبەری سنووری پەکەکەش هەن.''

دەشڵێ، "بەشێوەیەکی گشتیی پێوەندیی باش لەنێوان پەکەکە و پەیەدە لەگەڵ ئەو عەشیرەتە هەیە؛ پێوه‌ندییان لەو کاتەوه‌یه‌ كه‌ پەکەکەش هاتووەتە چیای شنگال عەرەبە کانی ئەو سنوورە لەسەر ئەو چیایە دەبینرێن".

(شێخ شامۆ) ده‌پرسێ، ''بۆچی پەیەدە رێگا بە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا نادات بچێتەوه‌ ڕۆژئاوا، بەس رێگا بەخۆی دەدات هاوپەیمانی لەگەڵ عەشیرەتێک بکات کە هاوکاریی داعشیان کردووە لە دژی ئێزدییەکان و رێگایان پێ دەدات بچنە سنووری ئەوانەوە؟.''

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار