٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌لعه‌ره‌ب ئەلجەدید: لە سەردەمی جەعفەریدا دیپلۆماسیەتی عێراق پەکی کەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ماڵپەڕی ئەلعەرەب ئەلجەدید لەسەر زاری بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، کە لە سەردەمی (ئیبراهیم جەعفەری) سەرکردەی حزبی دەعوەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیفلیج بووە لەکاتێکیدا یەکێکە لە گرینگترین وەزارەتەکانی عێراق.

ئەو بەرپرسە بە بێهێنانی ناوەکەی ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبردنی بواری دیپلۆماسی پێویستی بە کەسایەتییەکی شارەزا و لێهاتوو و خاوەن ئەزموون هەیە بۆ ئەوەی عێراق لەم قەیرانە چەقبەستووە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە ڕزگار بکات، بەڵام ئەمە تەنانەت لە چوارچێوەی کارەکانی (جەعفەری)یشدا بەدی ناکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات کە (جەعفەری) خۆی پێ گەورەترە لە وەزیرێک و نووسینگەکەی کردووە بە نووسینگەیەکی خێزانی و خەڵکی نزیک لە خۆی لێ دامەزراندوون. ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا کۆبوونەوەکانی وەزارەت بۆ ماڵی تایبەتیی خۆی گواستووتەوە کە ئەمەش جێگای مەترسییە بۆ بڵاوبوونەوەی دۆسییە نهێنەکانی وەزارەت.

هەروەها دەڵێت کە (جەعفەری) ناتوانێ سەرپەرشتیی دۆسیەکانی دیپلۆماسی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بکات، لەوانەش دۆسیەکانی لەگەڵ ئێران و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و پێوەندییەکانی لەگەڵ واشنتون و دۆسیەکانی سووریا و تورکیا و یەمەن و ڕاگرتنی باڵانس لەنێوان دۆسیەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار