٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ داعش لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كراون

سەرچاوە: KDP.info

لەیلان-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان ڕایگەیاند، ھاتنی ئاوارەكان كە لەژێر دەستی داعش رادەكەن، بەردەوامە و لە سێ مانگی رابردوویشدا زیاتر لە ٧٠چەكداری داعشیان لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كردووە.

عەقید (كاوە مەلاپەروێز)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھاتنی ئاوارەكان لە سنووری حەویجە و ئەوانەی لەژێر دەستی داعشدان لە سنووری كەركووك، بەردەوامە و لەنێو داعشیش چەند گرووپێك ھەن ھەندێك رێگرییان لێ دەكەن و ھەندێكیش چاوپۆشییان لێ دەكەن، ژمارەیەكیشیان پارەیان لێ وەردەگرن و گرووپێكیش ھەیە ھەر پیاوێك رابكات، چەكدارانی قاچەكانی دەشكێنن".
(مەلاپەروێز) گوتیشی: "لەنێو ئاوارەكان چەكدارانی داعشیشی تێدان كە لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ تیرۆریستی داعش گیراون و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا ددانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و، تەنیا لەمساڵیشدا زیاتر لە ١٥ داعشمان لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كردووە".
بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان دەڵی، داعش ھەرەسی بردووە، بۆیە چەكدارانی خۆیان رەوانە دەكەن و گەر بتوانن لە ساترەكان خۆیان دەرباز بكەن، هەڵبەت ئاسایشیش بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکانیان دەستگیریان دەكەن.

بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار