جارێکی دیکە لە میحوەری ڕۆژئاوی کەرکووك تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران

كه‌ركووك-KDP.info- لەسەر بنەمای زانیاریی تیمی هەواڵگریی میحوەری رۆژئاوای کەرکووك و تیمی هاوپەیمانان و ژووری عه‌مه‌لیات، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش كرانه ئامانج و 12 تیرۆریست كوژران.
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوی کەرکووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ''به‌ئامنجگرتنه‌كه‌ی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند كاتێكی جیاوازی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا بوو، هه‌ڵبه‌ت دوو بۆردوومانی سەرکەوتوو لە سه‌عات سێی پاشنیوەڕۆ و هه‌روه‌ها له سه‌عات سێی و سیوحەوت خوله‌كدا بوون، له‌و بۆردوومانانه‌دا دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە گوندی سارتك خاپوور كران، له ئاكامدا دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو تەقێندرانەوە و 12 تیرۆریست کوژران و، چه‌ندانیشیان لێ بریندار بوون، هه‌روه‌ها 2 چەکی جۆری هاوه‌ن و تفاقی سه‌ربازییان تەقێندرانەوە.''
وه‌ك (د. كه‌مال كه‌ركووكی) رایگه‌یاند، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله مینڕێژکراوەکان پێشتر هێنابوویان و ئەوی دیکەش، دوێنێ بۆ ئەو شوێنە هێنابوویان، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هەردوو كیان تەقێندرانەوە.




