ڤیان دەخیل: بڕیارەکەی ترامپ ستەمێکی گەورەیە لە ئێمەی دەکات؛ ناکرێ هەموو عێراق وەک یەک حیساب بکرێ

بەغدا-KDP.info- (ڤیان دەخیل) هێشتا نازانێ بەهۆی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێ لە هەشتی مانگی دابێ بۆ وەرگرتنی خەڵات لە ئەمەریکا ئامادە بێ یان نا، ده‌شڵێ ''بڕیاره‌كه‌ی (ترامپ) بۆ ستەمێکی گەورەیە لە ئێمە دەکرێ، چونکە ناکرێ ئێمە و خەڵکێکی دیکە وەک یەک حیساب بکرێین.''
نوێنه‌ری کورد لە په‌رله‌مانی عێراق (ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''یەکێک لە دەزگاکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیار بوو هەشتی ئەم مانگە خەڵاتێکی گرینگم پێبدات، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترەمپ)ه‌وه پێوەست بە پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی بە هاووڵاتیانی عێراق داویەتی، نازانم ئاخۆ دەتوانم لەوێ ئامادە بم یان نا.''
(ڤیان ده‌خیل) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''بڕیارێکی لەوجۆرە کە هەموو عێراق بگرێتەوە، ئەوا ستەمێکی گەورەیە کە لە ئێمە دەکرێ، چونکە ناکرێ کە ئێمە لەژێر ستەمی دیکتاتۆر و تیرۆردا بووین، کەچی ئێمە و خەڵکی دیکە وەک یەک حیساب بکرێین، بۆیە ناکرێ بڕیارەکە هەموو عێراق بگرێتەوە.''
خه‌ڵاتی لانتۆس له‌سه‌ر ناوی دواڕزگاربووی کاره‌ساتی هۆلۆکۆست (تۆم لانتۆس) ناو نراوه و سه‌رۆکی ده‌زگای لانتۆس به توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ به‌وه‌ی به هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕێگری لێ کراوە که له ساڵی 2014دا به فرمێسکه‌کانی دنیای له جینۆسایدکردنی ئێزدییه‌کان له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه ئاگادار کرده‌وه.
واشنتۆن پۆست، لە زاری (کاترینا لانتۆس سوت)، کچی (تۆم لانتۆس) و سه‌رۆکی ده‌زگاکەوە بڵاوی کردەوە کە "ئه‌م بڕیاره ئاکامی نه‌ویستراوی هه‌یه و ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه که (ڤیان ده‌خیل)یش بگرێته‌وه ده‌ریده‌خات که ئه‌و بڕیاره ته‌نیا ئامانجی تیرۆریستان نییە".
بڵند ئیبراھیم




