دژەتیرۆر گروپێکی داعشانی لە نزیک شاری کەرکووک دەستگیر کرد

هەولێر-KDP.info- له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆردا، گروپێکی تیرۆریستی له نزیک شاری که‌رکووک ده‌ستگیرکران کە تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری که‌رکووک و گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکووک و پیلانیان هه‌بووه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌نێو شاری که‌رکووک و قه‌زای دوبز دا.
له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستانی گروپی تیرۆریستی (داعش) و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له سه‌ر شاری که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری، دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێری به‌رده‌وام له سه‌ر گروپێکی تیرۆریستی (داعش) له گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکووک و له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و به هاوکاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاساییشی که‌رکووک توانرا له شه‌وی (٢٠١٧/١/٣١/٣٠) له گوندی (باجوان) شه‌ش تیرۆریستی گروپه‌که ده‌ستگیر بکرێن، که تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری که‌رکووک و گونده‌کانی ڕۆژئاوای که‌رکووک و پیلانیان هه‌بووه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌نێو شاری که‌رکووک و قه‌زای دوبز دا.
ناوی دەستگیرکراوەکان:
١-برزان محەمد مخلیف ناسراو به (قح) به‌رپرسی گروپه‌که.
٢- روکان محەمەد علی ئه‌ندامی گروپ.
٣- نزهان محەمد مخلف. ئه‌ندامی گروپ.
٤- ئەحمەد محەمد مخلف.ئه‌ندامی گروپ.
٥- محەمد علی ئیبراهیم.ئه‌ندامی گروپ.
٦- فارس مخلف ئەسود.ئه‌ندامی گروپ.




