٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك.. بەرپرسی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایدەگەیێنێت، لەنێو یەكێك لە گەڕەكەكانی نێو شاری كەركوك، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردوون.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هەڵمەتێكدا ئەمرۆ سێشەممە هێزەكانمان لەنێو شاری كەركووك توانییان پاش بوونی زانیاری، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن، كە یەكێكیان بەرپرسی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش بووە لە سنووری قەزای حەوێجە، بۆ سوودوەرگرتن لە تۆڕی ئینتەرنێت لە كۆكردنەوە و وەرگرتنی زانیاری و پەیوەندیكردن بە خەڵكانی خۆیانەوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند: "ئەو دوو تیرۆریستە داواكراو بوون بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر لە دادگای شاری كەركووك و، ئێستا لە ژێر لێكۆلینەوەدان و كۆمەڵێك زانیاریی باشیان لایە‌."

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار