رۆستی: فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر لە ٣ـی شوبات ئەنجام دهدرێت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیكردنی خلیسكانی سەر بەفرەوە، بڕیار دراوە لە ٣ـی شوباتدا فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر لە چیای كوڕەك لە سۆران ساز بكرێ.
(نادر رۆستی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەی سەرپەرشتیكردنی فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، دوێنێ سەردانی چیای كۆڕەكی كرد و لەگەڵ ئیدارەی كۆڕەك، تەلەفریك و گەشتوگوزاری سۆران كۆ بوونەوە و شوێنی سازدانی فێستیڤاڵیان بەسەر كردەوە و پێداویستیی ڕۆژی چالاكی و شوێنی چالاكییەكان كاریان لەسەر كرا و كێشەكان چارە كران، هەروەها بڕیاریش درا كە لە ٣ـی شوبات فیستیڤاڵ ئەنجام بدرێ".
(رۆستی) راشیگەیاند: "شەش تیمی جیاواز بە هەشت چالاكیی جۆراوجۆر بەشداری فێستیڤاڵ دەبن، سەرجەم تیمەكانیش كوردستانین، كە هەندێكێان تیمی نوێن و بە چالاكیی نوێ بەشدار دەبن، یەك ڕۆژیش بەردەوام دەبێت لە كاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆوە دەست پێ دەكات".
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "فێستیڤاڵەكە لەلایەن دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و بە سپۆنسەری كۆڕەك تەلەفریك جێبەجێ دەكرێت و، هەریەك لە گەشتوگوزاری سۆران و گەشتوگوزاری هەولێر ڕۆڵی كارایان لە رێكخستنی فێستیڤاڵەكەدا هەیە".
لەبارەی ئامانجی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكەیشەوە ئاماژەی دا: "ئامانجی فێستیڤاڵ ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و ڕاكێشانی گەشتیارە بۆ گەشتوگوزاری زستانە و، پاڵپشتیی تیمە ناوخۆیەكانی یاری و خلیسكانی سەر بەفرە لە كوردستان".
نەشوان بەرزنجی




