پەیەدە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پەدەکەسەی دەستگیر کرد

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئاسایشی پەیەدە، ههڵبهت بەبێ ھۆکار، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا(پەدەکەسە)ی دەستگیر کردووە.
(خالید عەلی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی جهختی كردهوه "ئەمڕۆ دووشهممه، ئاسایشی پەیەدە لە گوندی کورتبانی سەر بە شاری گرکێلەکێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان -سوریا (عەبدولکەریم محەممەد) کە بە (ئەبو لوقمان) ناسراوە دەستگیر کردووە، ههڵبهت بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێک ھەبێت بۆ دهسگیركردنهكهی.''
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی، ''پەیەدە ئەو سەرکردەیهی ئێمەی وەکو ئەوانەی پێشووتر كه بەبێ ھۆکار دەستگیری کردووبوون وایه، تاکەھۆکاری زانراو ئەوەیە لەسەر بیروڕای سیاسییە، ئەگەرنا ھیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.''
جێگەی ئاماژە بۆکردنە، مانگی شهشی پاریش (عەبدولکەریم محهممهد) لەلایەن ئاسایشی پەیەدە دەستگیر کراوە، بەڵام دواتر ئازاد کراوە.
بڵند ئیبراھیم




