ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له‌باره‌ی چەکی پاشەکەوتی فەرمانبەرانه‌وه کۆ دەبێتەوە

هەولێر -KDP.info-سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێ، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سه‌باره‌ت به چه‌كى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران کۆ دەبێتەوە.
(هالان هورمز گورگیس) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "پاش ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى پرڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى پارێزگاى دهۆك و سلێمانى و نوێنه‌رى هه‌ڵه‌بجه كۆ بووینه‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (44)ـى خۆى سەعات 10ـی به‌یانى ئه‌نجام بدات.''
سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند، "كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى وه‌رگرتنى چه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌بڕى قه‌رزى خزمه‌تگوزارییه‌كان و، ئامارێكى تایبه‌ت به خۆمان ئاماده كردووه له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌مان له‌سه‌ر ژماره‌ى مووچه خۆران و ئه‌وانه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌یانگرێته‌وه."
نه‌شوان به‌رزنجى




