سەرکردەیەکی یەکگرتوو: بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، قەیرانەکان چارە دەبن
__2017_01_30_h17m10s42__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، تەنیا ڕێگای دەربازبوون لە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتییە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (هنا بغداد)، (ئەرسەلان ساڵح) سەرکردە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕێککەوتنی نێوان هەر دوو حزبی سەرەکیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ دەرچوون لە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە ناکۆکیی نێوان ئەو دوو حزبە و چارەکردنی ئەو قەیرانانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.




