دیموکراتەکانی ئەمەریکا دەیانەوێ دژی ترەمپ یاسایەک دەربکەن
_-_Copy__2017_01_30_h14m30s3__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌رۆکی که‌مینه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریکا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر یاسایه‌ک دژ به بڕیاره‌که‌ی (دۆناڵد ترەمپ) سه‌رۆکی ئه‌مەریکا له به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران ده‌رده‌که‌ن.
(چاک شوومه‌ر)، سه‌رۆکی که‌مینه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به (سی.ئێن.ئێن)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بتوانین پشتیوانیی ژماره‌کی زیاتر له په‌نابه‌ران به‌ده‌ست بهێنین، یاسایه‌ک دژ به بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مەریکا ده‌رده‌که‌ین."
ناوبراو گوتیشی یاساکه به ته‌واوی پێوه‌سته به‌وه‌وه که ئه‌ندامی دیکه‌ی کۆماری بێن پشتیوانی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانی زیاتری کۆمارییه‌کان به‌ده‌ست بێنین، بێگومان ده‌یکه‌ین به یاسا."




