٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرسەت سۆفی: پڕۆسه‌كه‌ بە ھەوڵ و چاودێریی سەرۆک بارزانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؛ لیژنەی بەره‌ڕووبوونەوەی گەندەڵی سبه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   (فرسەت سۆفی) ئەندامی لیژنەی بەره‌ڕووبوونەوەی گەندەڵی دەڵێ، کۆبوونەوەی لیژنەکەیان بەردەوامە و بڕیارە سبەی جارێکی دیکە کۆ ده‌بنەوە بۆئەوەی وەرەقەیەکی ھاوبەش ئامادە بکەن و ببێتە کارنامەی کارەکانیان. گوتیشی، ھەموو کارەکان لەژێر چاودێریی (سەرۆک بارزانی) بەرێوە دەچن.

(د.فرسەت سۆفی) ئەندامی لیژنەی بەره‌ڕووبوونەوەی گەندەڵی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیژنەیەکی بچووک ھەیە کە بە بەردەوامی کۆبوونەوە دەکات و جێگری سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتی دەکات، وایش بڕیاره‌ سبەی جارێکی دیکە کۆ ببنەوە، ئەمەش بۆ یەکخستنی ھەموو ئەو وەرەقانەی ئامادە کراون تاكوو ببێتە وەرەقەیەکی ھاوبەش و دواتر بیبەنە کۆبوونەوەی فراوان و ببێتە کارنامەی کارەکانیان و گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.''

هه‌ڵبه‌ت وه‌ك (سۆفی) گوتی، ھەنگاوی باش نراوە و حکوومەتیش ھاتووەتە سەر خەت و ھەموو دامودەزگاکانیش ھاوکارن؛ وایش بڕیاره‌ لە ناوەڕاستی مانگی دابێ، راپۆرتی خۆیان لەبارەی ئەنجامی کارەکانیان بڵاو بکەنەوە.

ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی بەره‌ڕووبوونەوەی گەندەڵی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ھەرکارێک کرابێت لەبارەی بەره‌ڕووبوونەوەی گەندەڵی، بە ھەوڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بووە، بۆیە لەئێستایشدا ھەموو کارەکان لەژێر چاودێریی (سەرۆک بارزانی) بەرێوە دەچن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار