کاکەیی: زیاتر لە ١٦ هەزار بۆمبی چێنراوی داعشان پووچەڵ کراونەتەوە

خازر -KDP.info-لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانیی یه‌ك ڕاده‌گه‌ینێت، له ماوه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوودا (230) بۆمبى چێنراویان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و، له‌ماوه‌ى شه‌ڕى داعش‌یش تا ئه‌مڕۆ زیاتر لە 16 هه‌زار مین و بۆمبى چێنراوى داعشیان له‌نێو بردووه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت، له ساڵى نوێ و له ماوه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوودا له میحوه‌ره‌كانى خازر و تلسقۆف و بادۆش تا ئێستا (230) بۆمبى چێنراوى جۆراجۆر له‌گه‌ڵ دوو گولله‌ى كاتیوشامان ته‌قاندوونه‌ته‌وه و له‌نێو بردووه."
لیوا (مه‌حموود) دەیشڵێ، ''به‌پێى دوائامارمان له ماوه‌ى شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش تا ئه‌مڕۆ 16 هه‌زارو 50 بۆمبى چێنراومان له‌نێو بردووه و له‌گه‌ڵ هه‌زار و 30 پارچه‌ى ته‌قه‌مه‌نى دیکەمان ته‌قاندووەته‌وه و، تیمه‌كانیشمان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان به‌رده‌وام له كاره‌كانیان ."
نەشوان بەرزنجی




