٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕێگەی ٧ تیمه‌وه‌ ڕێگاوبانەكانی دهۆك لە بەفر خاوێن كراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لە هەندێك ناوچەی سنووریی پارێزگای دهۆك نزیكەی مەترێك بەفر باریوە، بەڵام تیمەكانی ڕێگاوبان خەریكی خاوێنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانن، بەوەیش توانیویانە هەموو ڕێگا سەرەكییەكان بكەنەوە، ئەوانی دیكەیش كاری لەسەر دەكەن و لە ماوەیەكی نزیكدا دەكرێنەوە.

(دێوالی حەمێ بریندار) بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ٧ تیم بۆ ڕاماڵینی بەفر لە سنووری پارێزگای دهۆك پێك هێنراون، ئەو تیمانە ئێستا خەریكی خاوێنكردنەوەی ڕێگەوبانەكانن.

گوتیشی، لە هەموو شار و شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای دهۆک ڕێگا سەرەكییەكان لە بەفر خاوێن كراونەتەوە، تەنیا ڕێگای هەندێك گوند و ئاوایی ماون، ئەوانیش تیمەكانی ئێمە خەریكن و لە ماوەیەكی نزیكدا خاوێن دەكرێنەوە، دیاره‌ بەوەیش گرفتی هاتوچۆ لە ناوچەكە نامێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش دەبێت شۆفێران ئاگادار بن، چونكە لە هەندێك شوێن بە هۆی زۆری بەفربارین ڕێگاكان بەستوویه‌تی، بۆیە دەبێت وریا بن بۆ ئەوەی تووشی زیانی گیانی و ماددی نەبنەوه‌.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار