محەممەد نەزیفی قادری: رۆژئاوای کوردستان بە بەشداریی ئەنەکەسە پارێزراو دەبێ

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- (محەممەد نەزیفی قادری) ئەندامی دهفتهری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران دەڵێ، بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوادا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، هەڵبەت به بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا ڕۆژئاوای کوردستان پارێزراو دهبێت.
(محەممەد نەزیفی قادری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''بە بۆچوونی ئێمە و بە بۆچوونی هەموو چاودێرانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان وایه، كاتێك گەلی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی شاد دهبێت كه هەموو حزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی لە رۆژئاوای کوردستاندا بەشداری بکەن.''
دەشڵێ: "لە کۆبونەوەی و دانیشتنەکانمان لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا داوامان کردووە، هەموویان بتوانن بە یەک گوتار پرسە سیاسییەکان لە رۆژئاوای کوردستان چاودێری بکەن، چونكه سەرکەوتنیان بەیەکەوەیە نەک شپرزەیی".
ئهو ئەندامهی دهفتهری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران جهختی كردهوه: "بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، هەڵبەت به بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا دەتوانن ڕۆژئاوای کوردستان وەک پێویست بپارێزن".
کارزان سەباح هەورامی




