ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ بەرژەوەندیی گشتی گرینگه

سلێمانی-KDP.info (محەممەد چاوجوان) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دهڵێت، چونكه پارتی و یەکێتی کە دەستەڵات و ئیمکانیەتی و بەرپرسیارەتییان زیاترە و بنکەی جەماوەرییان زیاترە، کۆبوونەوەی ئەم دوو حزبە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی و بۆ كاركردن لهسهر پڕۆژهكهی (بارزانی) زۆر گرینگه.
(محەممەد چاوجوان) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی و یەکێتی ئەرکیان لەپێش حزبەکانی دیکەی کوردستانەوەیە، بەڵام حزبەکانی دیکەش ئەرکیان لەسەرشانە بۆ حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەمڕۆیش بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە بەرژەوەندیی حزبی و تاکەکەسی زۆر گرینگترە بەتایبەت پارتی و یەکێتی کە دەستەڵات و ئیمکانیەتی و بەرپرسیارەتییان زیاترە و بنکەی جەماوەرییان زیاترە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەم دوو حزبە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی زۆر زۆر باشە، بەڵام دەبێت سەرجەم حزبەکان بەپێی قەبارەیان ڕۆڵیان هەبێت".
(محەمەد چاوجوان) وەڵامی هەندێک لە بەرپرسانی حزبەکەی دەداتەوە کە گوتوویانە گوایە (بارزانی) لە پەیامەکەیدا پەشیمان بووەتەوە و دەڵێت: "(بارزانی) پەیامێکی هەبووە و حزبەکان کۆبوونەوەیان کردووە، (بارزانی) پەشیمان نەبووەتەوە ئەو شتێکی نەگوتووە کە بڵێت فڵانە شت دەکەم دواتر بڵیت پەشیمان بوومەتەوە، ئەو دەڵێت دووبارە دابنیشنەوە، ئیتر لەوە زیاتر چی؟".
ئەوەشی خستەڕوو، ''دەبێت حزبەکانی بەرپرسیارەتیی گەورەیان لەسەر شانە، دانیشتن، خۆی گفتوگۆ لەهەموو رێگاگانی دیکە گونجاوترە بەتایبەت بۆ ئێستای کوردستان کە لەلایەک حەشدی شەعبی لەلایەک داعشە و هێشتایش مەترسین و پەیام دەدەنە هەرێمی کوردستان ناوەناوە، بۆیە دەبێت لەو پەیامانە ئاگادار بین.''
کارزان سەباح




