حەشدی شەعبی هەڕەشەی دەرکردنی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
__2017_01_29_h15m23s12__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به قه‌ده‌خه‌كردنی سەفەری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئه‌مەریكا ، داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن كه ڕێگری بكرێت له هاتنی هه‌ر ئه‌مریكاییەک بۆ عێراق و ئەوانەیشی لە عێراقن با بنێردرێنەوە وڵاتەکەیان.
بە پێی هەواڵێکی سایتی غەدپرێس، (ئه‌حمه‌د ئەلئەسەدی) گوته‌بێژ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه : دوای بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به قه‌ده‌خه‌كردنی چونی هاووڵاتیانی عێراق بۆ ئه‌مەریكا داوا ده‌كه‌ین ڕێگه‌ی به هیچ ئه‌مریكاییەک نه‌درێت بێته نێو خاكی عێراق و ئه‌وانه‌شی له عێراقن ڕه‌وانه بكرێنه‌وه و ئه‌م داوایه‌شی ئاراسته‌ی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست به‌م خاڵه.




