٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیمێکی پزیشکیی ئه‌مەریکا هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  تیمێکی پزیشکیی ئه‌مەریکا له‌ ماوه‌ی پشووی سه‌ری ساڵیاندا بۆ هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ هاتوونه‌ته‌ کوردستان.

گرووپی هاوکاریی نۆژداریی و پزیشکی جیهانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ تیمێکی سه‌ر به‌ گرووپه‌که‌یان ماوه‌ی پشووی سه‌ری ساڵی خۆیان له‌ هاوکاریی پێشمه‌رگه‌دا به‌سه‌ر بردووه‌.

گرووپه‌که‌ که‌ ڕێکخراوێکی ئه‌مەریکاییە ڕایگه‌یاندووه‌، تیمێک له‌ پزیشکانی سه‌ر به‌و گرووپه‌ هاتوونه‌ته‌ کوردستان و پشووی سه‌ری ساڵیان له‌ کوردستان به‌سه‌ر بردووه‌ بۆ هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌یان به‌ کارهێناوه.

  هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له‌ کوردستان سه‌ردانی شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانییان کردووه‌ و جگه‌ له‌ هاوکارییه‌کانیان، چه‌ندین ڕاهێنانیان به‌ تیمه‌ پزیشکییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کردووه‌.
له‌ ئێستاشدا گرووپه‌که‌ سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی تیمێکی دیکه‌ی شاره‌زایانه‌ تا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار