٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە عوسمان ره‌شید ئاغا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڤأڵی به‌ڕێز كاك عوسمان ره‌شید ئاغا..

دڵگران بووین به‌ بیستنی هه‌واڵی‌ كۆچی دوایی خاتوو (به‌دیعه‌ كه‌ریم ئاغای موبڕه‌)ـی هاوژینی به‌ڕێزتان.

(به‌دیعه‌خان) یه‌كێك بووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی خزمه‌تێكی زۆری به‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و ئازار و ئاواره‌ی چه‌شتووه‌ و به‌ له‌ده‌ستدانیشی خه‌مێكی گه‌وره‌ی جێهشتووه‌.

هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆست و خزمانتان ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی زیاترتان پێ ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

 

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سه‌رۆك

هەواڵی پەیوەندیدار