به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه هه‌ورامان و پێنجوێن كرایه پشووه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌زای پێنجوێن و شاره‌دێكانی ناڵپارێز و گەرمك و شاره‌دێی بیاره و شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه، به‌هۆی بارینی زۆری به‌فر و دابه‌زینی پله‌كانی سه‌رماوه، پشوو راگه‌یێندرا.
له په‌یامێكیدا، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له شاره‌دێی بیاره و شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری پشووی ڕاگه‌یاند.
وه‌ل له راگه‌یێنداروه‌كه‌دا هاتووه، له شاره‌دێی بیاره و ده‌وروبه‌ری زیاتر له (30) سانتی مه‌تر به‌فر باریوه و كارمه‌ندانی ڕێگاوبان له پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان به‌رده‌وامن تاوه‌كو گرفتی هاتوچۆ دروست نه‌بێ.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه هاوكات داوا له شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت هاتوچۆ نه‌كه‌ن چونكه رێگاوبانه‌كان به‌ستوویه‌تی.

به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ورامان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له قه‌زای پێنجوێن، شاره‌دێكانی ناڵپارێز و گەرمك به‌هۆی بارینی (50)سانتی مه‌تر به‌فر و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه بۆ پله‌ی ژێر سفر، بڕیاری وه‌ستانی ده‌وام له خوێندنگاكان و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان دراوه.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




